ئه‌م وێبلاگه له ژێر چاوه‌دێری ناوه‌ندی دووی كوردستان به‌رێوه ده‌برێ |
|
له"قه‌وم"ه‌وه به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌بوون گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌دا به‌شی شازده‌هه‌م
|
|
16-08-1388 عه‌بدوڵڵا حیجاب بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 520. |
|
له"قه‌وم"ه‌وه به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌بوون گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌دا به‌شی پانزده‌هه‌م
| |
|
30-07-1388 عه‌بدوڵڵا حیجاب |
|
|
كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی هێندێك فاكتۆری گرینگی پێكهێنه‌ری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌كرێ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فارس به‌و رووداوانه‌وه گرێ بدرێ كه له ساڵه‌كانی كۆتایی ژیانی پاشایه‌تیی قاجاڕدا هاتنه گۆڕێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دواتر به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ناودێر كرا، پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بوو كه پاش شكڵ‌گرتنی ده‌وڵه‌تی نوێی ناوه‌ندی، به ئیمكاناتی ده‌وڵه‌ت ناسنامه‌ی "فارس"ی كرد به بنه‌ما بۆ شكڵ‌پێدانی ناسنامه‌یه‌كی نوێ‌و پاشانیش مێژوو‌و قه‌واره‌ی بۆ دروست كرد. هه‌ر ئه‌و نفووزه قووڵه ئایینییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌لا‌و رێبه‌ره ئایینییه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگا‌و له لای پێشه‌نگه رووناكبیره‌كانی فارس خاوه‌نی جێگه‌و پێگه‌یه‌كی به‌هێز بن. وێڕای ئه‌و توێژه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، كۆمه‌ڵێكی بچووك له رووناكبیره عه‌لمانییه‌كانیش كه له رۆژئاوا ده‌رسیان خوێندبوو‌و له ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌به‌ریی و‌ڵاتدا كاریان پێ ئه‌سپێردرابوو، له نێو كۆمه‌ڵگادا خه‌ریك بوو چالاك ده‌بوو. ئه‌و پێشه‌نگه سیاسییانه له ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان، رووناكبیران‌و دیپلۆماتی تازه‌پێگه‌یشتوو پێك هاتبوون كه پێوه‌ندیی رووناكبیرییان به رۆژئاواوه هه‌بوو‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بینی كه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی ناوه‌ندی خه‌بات بكه‌ن. وێڕای ئه‌وانه‌ش كۆمه‌ڵێك پێشه‌نگی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی له نێو هاووڵاتیانی تورك زمانی هه‌رێمی قه‌فقازی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیه‌دا، خه‌ریكی دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌كی گه‌رم له‌گه‌ڵ توركه ئازه‌رییه هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان له و‌ڵاتی قاجاڕدا بوون. ئه‌و رووناكبیره پێشه‌نگانه به شێوه‌ی ئاشكرا پشتیوانی‌یان له ئاڵوگۆڕی سیاسی له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی قاجاڕدا ده‌كرد‌و به هیوا بوون كه له‌م رێگایه‌وه بتوانن بیری سیاسیی خۆیان له نێو هاوڕه‌گه‌زه‌كانیاندا بڵاو بكه‌نه‌وه. بزووتنه‌وه دژبه‌ره‌كان پێشه‌نگه سیاسی‌یه تازه پێگه‌یشتووه‌كانی په‌رسیا له دوو شتی وڵاته‌كه‌یان ناڕازی بوون: 1) ده‌ستێوه‌ردانی رۆژ به‌ڕۆژ روو له زیادبوونی بیانییه‌كان له كار‌وباری نێوخۆیی وڵات‌و كۆمه‌ڵگادا، 2) پاشایه‌تییه‌كی ته‌كڕه‌وی موتڵه‌ق كه له ژێر ده‌سه‌ڵات‌و به پشتیوانیی رووسیه‌دا به شێوه‌یه‌كی ملهۆڕانه و‌ڵاتی ئیداره ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌ر بێ‌ده‌ره‌تانی‌و بێ‌ده‌سه‌ڵاتی له سیاسه‌تی ناوچه‌یی‌و ده‌ره‌وه‌دا، ده‌رگای و‌ڵاتی به سه‌ر نفووزی بیانی‌دا كردبۆوه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر قه‌یرانێك كه سه‌ری هه‌ڵ‌ده‌دا، ده‌كرا به بیانوویه‌ك بۆ ده‌ربڕینی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه. | |
|
له"قه‌وم"ه‌وه به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌بوون گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌دا به‌شی سێزده‌هه‌م
| |
|
15-07-1388 عه‌بدوڵڵا حیجاب |
|
|
موسوڵمانی دانیشتووی هه‌رێمه ناوه‌ندییه‌كانی ئیمپراتۆری له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا راپه‌ڕین‌و داخوازیی مافی نه‌ته‌وه‌ییان هێنایه گۆڕێ، وه‌زعه‌كه ئاڵۆزتریش بوو. ورده ورده له نێو كۆمه‌ڵه موسوڵمانه‌كانی پشتیوانی ئیمپراتۆریشدا ناكۆكی په‌یدا بوو‌و ئیتر لایه‌نی هاوبه‌شی دینی بۆ پاراستنی یه‌كیه‌تیی خاكی ئیمپراتۆری به‌س نه‌بوو. سیاسه‌تی ناسیۆنالیستیی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید كه له ساڵانی نێوان 1876 تا 1908 له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا به‌ڕێوه ده‌چوو‌و ئیسلامی وه‌ك خاڵی پێكه‌وه گرێدانی هه‌موو موسوڵمانان بۆ پاراستنی یه‌كیه‌تیی خاكی ئیمپراتۆری به كار ده‌هێنا، ئه‌وجاره له لایه‌ن دژبه‌رانه‌وه وه‌ك بنه‌مای هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانی و‌ڵات چاوی لێ ده‌كرا. وه‌ك ده‌رنجامێكی راسته‌وخۆی ئه‌و دژبه‌رییه، توێژی رووناكبیر‌و پێشه‌نگی تورك كه‌وته بیری دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌كی نوێ كه له ناسنامه‌ی شڵه‌ژاوی عوسمانی جیاوازتر بێ. هیوای ئه‌و توێژه تازه پێگه‌یشتووه ئه‌وه بوو كه له جیاتیی ئه‌و تێگه‌هه تاقیكراو‌و شكستخواردووه‌ی كه له ئیمپراتۆریی عوسمانی‌دا له سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، به تێڕوانینی نوێ، ناسنامه‌یه‌كی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌ڵكانی دانیشتووی ئیمپراتۆری ببیننه‌وه. له سه‌ره‌تادا ئه‌و توێژه، خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی نه‌بوو، به‌ڵام جێگه‌و پێگه‌ی به‌هێزی له ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئیمپراتۆریدا، ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی بۆ ره‌خساند كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ببێ به خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی به‌هێز‌و له هه‌موو شوێنێك رێكخراو‌ی هاوبیر دابمه‌زرێنێ. هزری نه‌ته‌وه‌یی تورك به‌ر له‌وه‌ی ببێ به بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن نفووز، به هێنانه‌گۆڕی داخوازی گۆڕان، زیاتر وه‌كوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگری چاكسازی ده‌ناسرا تا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی. كۆمیته‌ی "اتحاد‌و تر‌قی" یا یه‌كیه‌تی‌و پێشكه‌وتن، كه گه‌رای هزری ناسیۆنالیستیی توركی دانا، تا ساڵی 1914ش بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات بوو كه له لایه‌ن ئه‌و پێشه‌نگه توركانه‌ی كه له بزووتنه‌وه‌ی توركه لاوه‌كاندا رێك خرابوون، كه‌متر پشتیوانی لـێ ده‌كرا3. ته‌نانه‌ت خودی كۆمیته‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیش، هه‌ر نه‌بێ له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا، وه‌كوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخواز هاته مه‌یدان كه بۆ چاكسازیی سیاسی‌و مافی ده‌ستووری بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی ئیمپراتۆری كاری ده‌كرد. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، هاوشان له گه‌ڵ رووناكبیران‌و كاربه‌ده‌سته پایه به‌رزه‌كانی ئیمپراتۆری، لایه‌نگری هزری سێكۆلار‌و ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی ناوه‌ندی بوون. به‌ڵام له نێوخۆی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌شدا وه‌ك باقیی لایه‌نه دیاره‌كانی ئه‌وده‌م، ناكۆكی له سه‌ر چۆنیه‌تی‌و شێوه‌ی دروستكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی‌یه هه‌بوو كه ده‌یانه‌ویست دوای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات، دایمه‌زرێنن. له لایه‌كی دیكه‌وه ناكۆكیی نێوان توركه‌كان‌و پێشه‌نگه غه‌یره توركه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخواز ورده ورده سه‌ری هه‌ڵ‌َدایه‌وه. توركه‌كان ده‌یانه‌ویست به دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێی سیاسی، سیستمێكی به‌هێزی ناوه‌ندی دامه‌زرێنن. رووناكبیرانی غه‌یره تورك خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ بوون، به‌ڵام دژی ئاواكردنی سیستمێكی به‌هێزی ناوه‌ندی راده‌وه‌ستان. بۆیه ورده ورده پێكهاته‌ی ئه‌ندامان‌و رێبه‌رانی هه‌ر دوو بزووتنه‌وه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی‌و توركه لاوه‌كان، گۆڕانی به سه‌ردا هات. به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر دوو بزووتنه‌وه له كۆمه‌ڵه رێكخراوێكی فره‌چه‌شن‌و فره‌قه‌ومییه‌وه به‌ره‌و رێكخراو‌ی به‌هێزی توركی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات‌و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی كار‌و ئامانجی سیاسیشیان گۆڕی4. | |
|
راپۆرتی سیاسیی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ پلینۆمی حه‌وته‌م
| |
|
05-07-1388 یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی نێوان پلینۆمی پێشو‌و‌و ئه‌م جاره‌مان، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو. سه‌ره‌تاكانی پێش هه‌ڵبژاردن، خودی هه‌ڵبژاردن‌و رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ بوون. ئێمه له پلینۆم‌دا بڕیارمان دا كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌حریم بكه‌ین به هۆگه‌لێك كه ئه‌وكات باسمان كرد كه گرنگترینیان ئه‌وه بوو كه هیچ ئاڵوگۆڕێك به سه‌ر رێژیم‌دا نه‌هاتووه تا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین. هێندێك رێكخراو‌و لایه‌نی دیكه‌یش ته‌حریمیان كرد، هێندێكی دیكه‌ش ته‌حریمیان نه‌كرد. هه‌ڵبژاردن كه به‌ڕێوه چووه‌و |
|
|
ئیستدلال‌و بۆچوونه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن هه‌مووی راست ده‌رچوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران توانیی به كۆمه‌ڵێك پیلان كه هه‌میشه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردندا به‌ه‌ڕێوه‌یان ده‌با، سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای سندوقه‌كانی ده‌نگدان راكێشێ. گرنگترین كارێك كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا كرا، ئه‌و مونازره ته‌له‌ویزیونیانه بوون كه له TVده‌وڵه‌تی‌یه‌كاندا به‌ڕێوه چوون. مونازره‌كان له به‌ینی چوار كاندیدای سه‌رۆك كۆماری بوو وه‌ك كارێكی نوێ له ئێران‌دا، به تایبه‌ت له‌و جه‌هه‌ته‌وه كه مۆره‌كانی رێژیم بۆخۆیان باسی گه‌نده‌ڵی، بێ‌كیفایه‌تی‌و به‌گشتی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌یان ده‌كرد كه هه‌یانه‌و به ده‌یان ساڵه له لایه‌ن ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و له لایه‌ن به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئێرانه‌وه باسی ده‌كرێ‌و به تاوانی ئه‌و قسانه خه‌ڵك ده‌گیران‌و زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌كران‌و ئه‌نواعی ئیتیهامیان پێ وارید ده‌كرا، به‌ڵام له‌و مونازرانه‌دا خودی مۆره‌كانی رێژیم كه چوار كاندیداكه بوون، له سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌ویزیۆن ئه‌و باسانه‌یان ده‌كرد. له رابڕدووشدا هه‌روا بووه، له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، جا چ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌و چ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان، هێندێك مه‌یدانیان ئاوه‌ڵا كردوه كه كاندیداتۆره‌كان هێندێك وه‌عده‌و وه‌عید بده‌ن. به جۆرێك كه بتوانن سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشن به لای هه‌ڵبژاردندا. به‌داخه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رێژیم سه‌ركه‌وتو بووه، ئه‌وه یه‌كێك له مه‌سه‌له‌كان بوو یان بڵیین یه‌كێك له‌و هۆیانه بوو كه سیاسه‌تی رێژیمی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن سه‌ر خست. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هێندێك وه‌عده‌و وه‌عید بوون كه كاندیداكانی ئه‌مجار به تایبه‌تی كه‌ڕووبی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێك ئازادی‌و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی باسی كردن. ئه‌وانه‌ش هه‌ر بۆخۆی مه‌یدانی هه‌ڵبژاردنی گه‌رم كرد‌و هێندێك كه‌سی دڵخۆش كرد كه وادیاره ئاڵوگۆڕێك هه‌یه، كه‌وابوو هه‌تا به‌جێ نه‌ماوین با تێیدا به‌شدار بین. بۆیه دیتمان كه ژماره‌ی به‌شداران له هه‌ڵبژاردندا به‌رچاو بوو. وه‌ختێك ده‌ڵێم به‌رچاو بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ئه‌و ئاماره‌ی كه رێژیم ئیعلامی كردوه بۆ خه‌ڵك قابیلی قه‌بووڵ بێ. به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه‌ی له نێوخۆی وڵاته‌وه هاتوون، نیشان ده‌ده‌ن كه خه‌ڵك به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌شدارییان زیاتر بوو. ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌وه كه رێژیم كه‌ڵكی باشی لێوه بكا‌و به‌م هۆیه‌وه به خه‌ڵكی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ئورووپا‌و ئا‌مریكا بسه‌لمێنی كه رێژیمه‌كه‌ی به‌هۆی پشتیوانیی خه‌ڵك، ئێستاش مه‌شروعیه‌تی هه‌یه. هاوڕێیان! ئاگادارن كه خامنه‌یی ته‌نانه‌ت له نوێژی هه‌ینیی رابڕدوودا (هه‌ینیی پێش ئاخر هه‌ینیی ره‌مه‌زان) له یه‌كێك له خوتبه‌كانی‌دا ئیشاره‌ی به قسه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كرد، ئه‌وان ده‌ڵێن ئیعتیمادی نێوان خه‌ڵك‌و حكوومه‌ت له‌به‌ین چووه، ئه‌دی ئیعتماد له‌وه زیاتر؟ كه خه‌ڵك به‌و راده‌یه به‌شداریی كرد. پێویسته به‌وه‌ش ئیشاره بكه‌ین كه له ره‌وتی هه‌ڵبژاردندا ئورووپا‌و ئا‌مریكا به ته‌واوی ئومیدوار بوون كه ئه‌و خه‌ڵكه كه به‌شداریی كردوه، ئه‌و جاره هه‌ركه‌س بێته سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ ساحێبی ئیختیاراتێك بێ كه هێندێك هه‌نگاوی نوێ بنێ. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نیا وه‌ك هه‌ڵبژاردن چاوی لـێ بكه‌ین، به بێ عه‌واریزی دوای هه‌ڵبژاردن، ده‌توانین بڵێین كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره‌ی سه‌رۆك كۆماری بۆ كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وتوو بوو. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر كاره‌كه له‌و خاڵه‌دا كوتایی هاتبا، گرفتی یه‌كجار زۆر زیاتر بۆ خه‌ڵك فه‌راهم ده‌بوو. چوونكه خه‌ڵك به‌شداریی كردوه، سه‌ركۆمارێكی كه به ده‌نگێكی زۆره‌وه هه‌ڵ‌ده‌بژێردێ، مه‌شروعیه‌تی هه‌یه له نه‌زه‌ری ئه‌فكاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه. كۆماری ئیسلامی ژێستی مه‌شروعییه‌تی خۆی ده‌گرێ‌و ئه‌مجاره كاری به‌ربه‌ره‌كانێ بۆ ئوپۆزیسیون، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه زۆر سه‌ختر ده‌بوو له نه‌زه‌ری ئه‌فكاری عمومیی دونیاوه، به‌ڵام دیتمان كاره‌كه لێره‌دا كوتایی نه‌هات‌و خه‌باتی خه‌ڵك دژی رێژیم به دوای راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ كرد. كاندیداكانی دیكه نه‌زه‌ریان وابوو كه له هه‌ڵبژاردندا فێڵ كراوه‌و ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه خه‌ڵك داویه‌تی بۆ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد نه‌بووه، به‌ڵكوو بۆ مووسه‌وی بووه. ئاكامی ئه‌و ئیعترازه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار له خه‌ڵكی ناڕازی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و دژی راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن دروشمیان دا‌و ئه‌و ئاكامه‌یان ره‌د كرده‌وه‌و داوایان كرد كه هه‌ڵبژاردن هه‌ڵ‌بوه‌شێته‌وه. كرده‌وه‌ی رێژیم له ره‌وتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دا له راستی‌دا نه‌ك ئه‌و ئیعتباره‌ی كه له ره‌وتی هه‌ڵبژاردندا كه‌سبی كردبوو له به‌رچاوی ئه‌فكاری عمومیی دونیا‌و خه‌ڵكی ئێران له ده‌ستی دا، به‌ڵكوو هێنده‌ی دیكه بوو به‌هۆی ئه‌وه كه رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی رێژیم له به‌رچاوی ئه‌فكاری عمومیی دونیاوه به تایبه‌تی به‌رچاوی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵیان به‌وه خۆش كردبوو كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاڵوگۆڕێك دێته پێشی‌و سه‌رۆك كۆمارێكی كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێ له به‌ینی چوار كه‌سه‌كه‌دا، شك‌و گومانێكی یه‌كجار زۆر هاته پێشێ.
| |
|
له"قه‌وم"ه‌وه به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌بوون، گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌دا به‌شی سێزده‌هه‌م
| |
|
15-06-1388 عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی |
|
|
ناوچه باشوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی بریتانیا‌و وه‌ك ناوچه‌ی قۆرخكراوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بریتانیا چاویان لـێ كرا. باكوور، به به‌شێكی به‌رچاوی هه‌رێمه كوردنشینه‌كانه‌وه دران به رووسه‌كان‌و كران به پاوانی مۆسكۆ. له‌و نێوه‌دا بڕیار بوو كه تاران وه‌ك ناوچه‌ی بێ لایه‌نی نێوان دوو زلهێز بمێنێته‌وه‌و راسته‌وخۆ نه‌درێ به هیچ لایه‌نێك. به‌ڵام به‌كرده‌وه هه‌رێمی پارێزراویش كه‌وته ژێر نفووز‌و ده‌سه‌ڵاتی رووسه‌كانه‌وه، چونكه كۆنترۆڵ، مه‌شق پێكردن‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌رته‌شی قاجاڕ به ده‌ستی ئه‌فسه‌ره رووسه‌كانه‌وه بوو. ناوی سالدات‌و قازاق‌و كۆلۆنێل به ده‌یان ساڵ پاش تێكچوونی پاشایه‌تیی قاجاڕیش، هه‌ر له لایه‌ن دانیشتوانی باكووری ئێرانه‌وه بۆ پله‌كانی ئه‌رته‌ش به كار ده‌برا. كه‌نداوی فارس‌و سه‌رچاوه تازه دۆزراوه‌كانی نه‌وتی باشوور، گرینگیی ئابووری هه‌رێمییان ڕۆژ به رۆژ پتر ده‌كرد‌و هه‌موو ناوچه‌یان كردبوو به پارووی زۆر چه‌وری سه‌ر سفره‌یه‌كی بێ خاوه‌ن. له مانگی گوڵانی ساڵی 1911ه‌وه، جێ پێی ئامریكایی‌یه‌كانیش له ناوچه‌دا كرایه‌وه. ئامریكایی‌یه‌كان له بازاڕی داراییه‌وه كه‌وتنه مه‌یدانی سیاسه‌تی ئێرانه‌وه‌و كۆنتڕۆڵی داهات‌و ده‌رچووی وڵاتیان له رێگای دامه‌زراندنی وزاره‌تی دارایی‌یه‌وه به‌ده‌سته‌وه گرت. له بواری نێوخۆیی‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی قاجاڕ زۆر ناته‌با بوو‌و شه‌ڕی نێوان شازاده‌كان‌و برا‌و پس مام‌و كه‌سوكاری نزیكی ده‌رباری قاجاڕ بۆ له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی تاجی پاشایه‌تی، جێگه‌و پێگه‌ی پاشایه‌تیی قاجاڕی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شل كردبوو. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا نه و‌ڵاتێكی یه‌كگرتوو مابوو‌و نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی كارلێهاتووش كه بتوانێ به‌رنامه‌ی ئیداری بۆ و‌ڵات دابڕێژێ. رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 516 | |
|
راگه‌یه‌ندراوی كومیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بۆ ئاگاداریی رای گشتی
|
|
4-06-1388
|
|
كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به دڵێكی پڕ له داخ‌و كه‌سه‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌نێ، له رێكه‌وتی 30ی گه‌لاوێژی 1388ی هه‌تاویدا، پۆلێك له تێكۆشه‌رانمان كه بریتی بوون له: هاوڕێ حسه‌ین محه‌ممه‌دی كادر‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی حیزب به ناوه‌كانی هاوڕێیان یوسف فه‌قیهی، ئازاد به‌رایی‌و سه‌یفوڵڵا دنیایی، پاش دوو رۆژ شه‌ڕی قاره‌مانانه‌و نابه‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ناوچه‌ی فه‌یزۆڵڵابه‌گی شاری سه‌قزدا شه‌هید بوون. ئه‌و شه‌ڕه داسه‌پاو نابه‌رانبه‌ره له حاڵێكدا رووی دا كه ئه‌و تێكۆشه‌رانه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی هێندێك ئه‌ركی ته‌شكیلاتی له نێوان ئاوایی‌یه‌كانی تومارقامیش‌و كولته‌په گیرسابوونه‌وه. رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 29/5/1388 گوردانێك له هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیم هێرش ده‌باته سه‌ر ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه. رۆڵه‌كانی دێموكرات پاش شه‌ڕێكی قاره‌مانانه دوژمنی جنایتكار تێك ده‌شكێنن‌و پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆژی دواتر واته سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی جومعه به ناردنی هێزی یارمه‌تیده‌ر كه پێكهاتبوو له چه‌ند هێز‌و گوردانێك، هه‌موو ناوچه‌كانی فه‌یزۆڵڵابه‌گی‌و هه‌وشار داگیر ده‌كه‌ن‌و له شوێنێك به ناوی (یاپشخان‌و قه‌ره) بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆله تێكۆشه‌رانه ده‌رگیر ده‌بنه‌وه، له ئاكامدا دوای چه‌ند ساعه‌ت شه‌ڕ‌و به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه، حه‌وت كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم ده‌كوژرێن‌و چه‌ند كه‌سیان لـێ بریندار ده‌بێ‌و به داخه‌وه هه‌ر چوار تێكۆشه‌ری دێموكراتیش تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب‌و گه‌ل ده‌بن. سه‌ركه‌وێ خه‌باتی گه‌لی كورد له رێگای به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانیدا
1388/6/4 |
|
|
|
بیرگه‌ی مێژوویی خه‌ڵك‌و ئامیارانی دوێنێی ده‌سه‌ڵات
| |
|
31-05- 1388 له‌یلاخ |
|
|
هه‌موو مێژووی ره‌شی دیرۆكی مرۆڤایه‌تی ـ له ده‌زگای پشكنینی بیروڕای خه‌ڵكی "پاپ گریگووریی نۆهه‌م" له سه‌ده‌ی سێزده‌ی زایینی تاكوو نازیسمی هیتلێر‌و فاشیزمی موسۆلینی‌و دادگاكانی ئیستالین‌و ... ـ بووه. به‌ڵام هۆڤانییه‌تێكی مۆدێڕن‌و توتالیتاریزمێك له چوارچێوه‌ی یاسا‌و دام‌و ده‌زگای شارستانی‌و سه‌رده‌میانه‌دا، واته دووپاتبوونه‌وه‌ی رابردووی دوور‌و نزیك له ئێستادایه. ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی بده‌ینه‌وه، ده‌بینین قوربانیانی هه‌نووكه‌یی رێژیم‌و به‌شێك له تاوانبارانی نێو دادگاكانی، جه‌للاده‌كان یان بڕیارده‌ران‌و بكه‌رانی جینایه‌ته‌كانی دۆێنێن. "موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی"، "رێڕه‌وانی خه‌تی ئیمام"، "موسه‌وی"، ""ره‌مه‌زانزاده"ی پارێزگاری سنه له سێی ره‌شه‌مه‌و... . هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م دیكتاتۆرییه‌ته‌یان قایم‌و پته‌و كرده‌وه. كه‌سانێك كه لێڕوانین‌و ئاكاره‌كانیان ده‌رخه‌ری ئه‌وه بووه كه ئه‌وانیش وه‌كوو باڵی راستی حكوومه‌تی، بڕوامه‌ندیی ته‌واویان به دابه‌شكردنی خه‌ڵك به "خودی"و "ناخودی" هه‌یه. بۆیه هیچكات له سه‌ر مافی پێشێلكراوی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی باڵبه‌ندیی خۆیاندا وه‌ده‌نگ نه‌هاتن‌و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رنه‌بڕی. بۆیه ده‌بینین "موسه‌وی"ی پێشه‌وایان له هه‌مبه‌ر پرسیارێك له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵكوژیی هاوینی 67دا، ده‌ڵێ: "ده‌زگای قه‌زایی سه‌ربه‌خۆیه"و بۆ یه‌كجاریش له‌م ساڵانه‌دا ئاماده نه‌بوون باسێك له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ له ده‌یه‌ی یه‌كه‌مدا بكه‌ن. به‌ستێنێك كه دۆخی هه‌نووكه‌یی ره‌گی له‌وێدا داكوتاوه‌و به‌رهه‌می ئه‌و عه‌قڵییه‌ته نه‌خۆشه‌یه. | |
|
رۆژئاوا تاكه‌ی ده‌یهه‌وێ بارمته بێ؟
| |
|
31-05- 1388 سه‌لام ئیسماعیل‌پوور |
|
|
ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا، پێڕه‌و كراوه. به پێی ئه‌و سیاسه‌ته كه ده‌كرێ بڵێین له بارمته‌گرتنی ئه‌ندامانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 58ه‌وه ده‌ستی پێكرد، كۆماری ئیسلامی له كردارێكی گانگستری‌دا كه ته‌نیا له گرووپێكی مافیایی یان تیرۆریستی ده‌وه‌شێته‌وه، به له ژێر پێنانی هه‌موو یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به رفاندن‌و ده‌سبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی رۆژئاوایی هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه دابنێت‌و ژیان‌و ئازادیی ئه‌و كه‌سانه بكاته ئامرازێك بۆ پوان وه‌رگرتن له ئاستی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا. سی ساڵ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی بارمته‌گیری، مامه‌ڵه‌و وه‌رگرتنی پوان،له سایه‌ی كه‌مته‌رخه‌می و سوود په‌رستی و بێ وره‌یی " چمبرلین" ئاسای ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوایی‌دا ، توانیویه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بخاته به‌رده‌ستی رێژیمی‌ویلایه‌تی فه‌قیه بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆی و تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌ی هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له یه‌كه‌م زۆرانبازیی له‌م چه‌شنه‌دا "جیمی كارتر" سه‌ركۆماری ئه‌مریكا به له پێش گرتنی سیاسه‌تێكی پارێزكارانه له به‌رامبه‌ر داگیركرانی به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی و به بارمته‌گرانی دیپلۆماته‌كانی خۆی‌دا ده‌سته‌وه‌ستان مایه‌وه (به پێی یاسا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان باڵوێزخانه‌ی هه‌ر وڵاتێك به‌شێك له خاكی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه به واتای داگیركردنی خاكی و‌ڵاته). ئه‌و بێ‌وره‌یی‌و ده‌سته‌وه‌ستانیه‌ی و‌ڵاتانی زلهێز له راستی‌دا هه‌م وره‌ی به رێژیمگه‌لی سه‌ره‌ڕۆی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ده‌دا و هه‌م له نێو ولاتانی دواكه‌وتووی جیهانی سێهه‌مدا جۆرێك هه‌یمه‌نه و پرستیژی ناڕه‌وای بۆ ئه‌وان خولقاند.ئه‌و سه‌ركه‌وتنه وای له رێژیم كرد كه سیاسه‌تی بارمته‌گیری بكاته به‌شیكی دانه‌بڕاو له سیاسه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی خۆی و ده‌یان جاری دیكه‌ش به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه،و‌ڵاتانی رۆژئاوایی ناچار به پاشگه‌ز بوونه‌وه له بڕیاره‌كانیان بكات . ناچار كردنی فه‌رانسه به ئازادكردنی "ئه‌نیس نه‌ققاش" تیرۆریستی به ناوبانگی لوبنانی و به كرێگیراوی رێژیم له رێگه‌ی به بارمته‌گرتنی چه‌ند گه‌شتیاری فه‌رانسه‌وی له لایه‌ن حیزبوڵای لوبنان و پاشان ئازادكردنیان به نێوبژیوانیی كۆماری ئیسلامی نموونه‌یه‌كی دیكه بوو كه رێژیمی هان دا پاش بڕیاری مێژوویی دادگای "میكۆنۆس" بازرگانێكی ئاڵمانی به ناوی "هلمووت هووفر" به بارمته بگرێت و داوای گۆرینه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ تاوانبارانی تیرۆری میكۆنۆس‌دا بێنێته‌ئاراوه، كه لێره‌دا خۆڕاگری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ریی ئاڵمان رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له رێژیمی ئێران و ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گرت . | |
|
كشانه‌وه‌ی خه‌ڵك له باڵی ناڕازی، ده‌رفه‌تێكی شیاو بۆ ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌ی رێژیم
| |
|
31-05- 1388 سه‌لاح مورادی |
|
|
شانۆی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی سه‌ركۆماری نین. له‌م دۆخه‌دا رێژیم تووشی قه‌یرانێكی قووڵ له نێوخۆی سیستمدا بووه‌و رۆژبه‌رۆژ له زه‌لكاوی ناڕه‌وابووندا رۆده‌چێ. دانپێدانانی ئابڕووبه‌رانه‌ی رێبه‌رانی باڵی به‌ناو ریفۆرمخواز له نمایشێكی دادگایی‌كردندا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌لماند كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی نرخدان بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك نین‌و بۆ پاراستنی گیان‌و ماڵی خۆیان ئاماده‌ن مل بۆ هه‌ر تۆمه‌تێك ـ ته‌نانه‌ت به‌كرێگیراویی ئامریكا‌و...ـ رابكێشن. | |
|
| |
|
دار هۆره‌ی له خۆی نه‌بێت، شه‌ق نابات
| |
|
31-05- 1388 لوقمان عه‌بدوڵڵازاده |
|
|
به‌سه‌ر گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران‌دا، ئێستاش دوای 30 ساڵ تاوان‌و سه‌ركوت، سه‌رانی رێژیم كه‌وتوونه‌ته گیانی یه‌كتری. هاشمی ره‌فسه‌نجانی وه‌ك كه‌سێكی نزیك له خومه‌ینی‌و دواتر له ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و نیزامه، جیا له‌وه‌ی هه‌میشه له تاوان‌و زه‌بروزه‌نگ به نیسبه‌ت ئازادیخوازان‌و جیابیرانی و‌ڵات به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به تایبه‌تی رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه، به‌رده‌وامیش له ژێره‌وه خه‌ریكی پیلان دانان‌و ئاژاوه‌گێڕی‌و سات‌و سه‌ودا بووه. به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌ی "سه‌لیمی" ئامۆژگاریی ره‌فسه‌نجانی ده‌كات‌و ده‌یهه‌وێ ناوبراو، رابردووی خۆی بێنێـته‌وه بیر‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر كاروكرده‌وه‌كانی خۆی دا بكا كه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا چ له كاتی سه‌رۆكایه‌تیی پارلمان‌و چ له كاتی سه‌ركۆماریدا ئه‌نجامی داوه، كه به ده‌یان جینایه‌ت‌و گه‌نده‌ڵكاری‌و بێ‌سه‌روبه‌ره‌یی پێوه دیار بووه. | |
|
بایه‌خدانی حیزبی دێموكرات به پرسی ژنان
|
|
31-05- 1388 په‌روانه حه‌یده‌ری |
|
. |
|
وێستگه‌ی یه‌كه‌م، سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتداریه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له كۆماری كوردستان دایه له ساڵی 1945دا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه سه‌رده‌می تازه دامه‌زراوی حیزبی دێموكراتی كوردستانیشه، بۆ یه‌كه‌مجار بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتووانه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی‌كردنی خه‌بات‌و مافی ژنان له رێگای دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانه‌وه، ده‌بێته راستییه‌كی جێبه‌جێ كرا‌و. به سه‌رنجدان به بارودۆخی ئه‌وكاتی ناوچه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه وه‌ك ئیده‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه‌و له‌سه‌ر زمانی رێكخراوه پێشكه‌وتنخواز‌و چه‌په‌كان له ئێران‌و رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاستدا بووبێ، به‌ڵام هێشتا بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی وا هه‌ڵ‌نه‌هێنرابۆوه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێ دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان، وه‌ك نموونه‌ی سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستێكی نوێگه‌رایانه‌ی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكرات‌و كۆماری كوردستان دابنرێ. هه‌روه‌ها له‌وه‌ی كه كه‌متر له چه‌ند مانگێك به دوای دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، رێكخراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنان دروست ده‌كرێ، به مانای ئه‌وه‌یه له سیاسه‌ته كۆمه‌ڵاتییه‌كانی كۆماری كوردستان‌و حیزبی دێموكرات‌دا كارێكی له‌و شێوه له ئه‌وله‌وییه‌تدا بووه‌و به كرده‌وه‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بۆ قوناخه‌كانی دواتری خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ده‌بێته میراتی سیاسه‌ت‌و نه‌ریتی هه‌ڵویستێكی وا كه هه‌ر دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ر رێكخستنێكی ئه‌و حیزبه، جارێكی دیكه گرینگی‌دان به رێخكستنه‌وه‌ی ژنان سه‌ر هه‌ڵ‌بداته‌وه‌و یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ببێته ئۆرگانێكی رێكوپێك‌و به به‌رنامه‌ی وا كه هه‌میشه له گه‌شه‌كردندان بێ. |
|
حیزبی دێموكرات رێنسانسێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و مانیفیستی خه‌باتێكی ره‌وا
| |
|
31-05- 1388 عارف نادری |
|
|
نیه، به‌ڵكوو حیزب، تێگه‌یشتوویی‌و پێگه‌یشتوویی خه‌بات‌و ئامانج‌و ئارمانجی هه‌موو شۆڕشه‌كانی پێش خۆیه كه دامه‌زرێنه‌رانی له چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی خاوه‌ن پره‌نسیپ‌و دێموكراتیكدا گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كه‌ن. چوونكه له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته بوون كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی داگیركاریی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا، پێویستیی به خه‌باتێكی سیستماتیك هه‌یه. شایه‌د هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه بێت كه دوكتور قاسملو‌و ده‌ڵێت: "رێكخراو چه‌كی هه‌ره گرینگی ئێمه‌یه". حیزبی دێموكرات یه‌كه‌مین‌و ئاخرین رێكخراو‌ی كوردی نه‌بووه. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر به درێژایی 64 ساڵی رابردوو، جۆرێك له ره‌سه‌نایه‌تیی تایبه‌ت‌و ناوازه بوونیان به‌م حیزبه‌و مێژووه‌كه‌ی به‌خشیوه. پێش له حیزبی دێموكرات لانیكه‌م سێ رێكخراو‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان (1898)، "خۆیبوون" (1927)، "هیوا" (1941)، دامه‌زراون. ده‌كرێ بڵێین هیچ یه‌ك له‌م رێكخراوانه نه‌یانتوانیوه ببنه حیزبێكی جه‌ماوه‌ری‌و خاوه‌ن پلان به تاكتیك‌و ستراتیژیی دیاری خۆیانه‌وه. ئه‌گه‌رچی قه‌ت حاشا له كاریگه‌ری‌و كاردانه‌وه ئه‌رێنییه‌كانی بوونی ئه‌و رێكخراوانه له سه‌ر پاراستنی بوونییه‌تی كورد‌و توخمه‌كانی هزری نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو واتایه‌كی دینامیكی ناكرێت. به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه له داڕشتن‌و ده‌ستنیشانكردنی بنه‌ماكانی فیكری ـ سیاسی، رێچگه‌و ئاراسته‌ی خه‌بات‌و دیاریكردنی ستراتیژیدا سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆیان كه بتوانێ گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌یان بكات به ده‌ست نه‌هێنا. ئه‌مه وێنایه‌كی خێرای بوونی حیزب له كوردستاندا تا سه‌ره‌تای چله‌كانی زایینی بوو. | |
|
رۆژه‌ڤ توركیه سنوور بۆ 25 ساڵ سه‌رهه‌ڵدانی كورده‌كان داده‌نێ
|
|
31-05- 1388 وه‌رگێڕان: میترا |
|
له شه‌ست‌و چواره‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا
|
|
31-05- 1388 برایم لاجانی |
|
|
|
حیزبی ئێمه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بۆ ئه‌وه ده‌وێ تا به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆی پێ پیاده بكات. به‌رنامه‌یه‌ك كه بریتی‌یه له پرۆژه‌ی سڕینه‌وه‌و له‌نێوبردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، دابینكردنی دێموكراسی‌و سه‌قامگیركردنی ره‌فاه‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. له بارودۆخێكی ئاوادا پێویستیمان به ئازایه‌تی ئه‌خلاقی بۆ دیفاعكردن له به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆمان هه‌یه. پێویستیمان به روحیه‌ی خه‌باتگێڕانه له مه‌یدانی خه‌باتدا هه‌یه. هه‌ربۆیه ده‌بێ هه‌میشه تێكۆشین ره‌فتار‌و كردارمان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت‌و قسه‌و دروشمه‌كانمان بێنه‌وه. |
|
پراكتیكه‌كان له پێناو ستراتژی‌و ئامانجه‌كان
|
|
|
|
31-05- 1388 كه‌ریم په‌رویزی |
|
به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌رفی له وتووێژێكی تایبه‌تیی "كوردستان"دا: له حیزبی دێموكرات‌دا دێموكراسی نه‌كراوه‌ته پاشكۆی هیچ باوه‌ڕ‌و ئیدئۆلۆژییه‌ك
| |
|
31-05- 1388 هه‌ڤپه‌یڤین: لوقمان عه‌بدوڵڵازاده پرسیار: به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن، ئێستاش به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به نیسبه‌ت رووداوه‌كانه‌وه خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه، له‌وه دڕدۆنگن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ.ك" دامه‌زرابێت، جه‌نابت چ روونكردنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه؟ |
|
|
دڕدۆنگن یا گومانیان له‌وه هه‌یه كه حیزبی دێموكرات له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتیی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف دامه‌زرابێ، پتر له‌وه كه به شوێن روونتر كردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی مێژوویی‌دا چووبن، به مه‌به‌ستی پچڕانی پێوه‌ندی نێوان به‌ده‌نه‌ی ته‌شكیلاتیی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و حیزبی دێموكراته‌وه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شیان ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت چه‌واشه‌ی مێژوویش بكه‌ن، ئه‌ویش نه‌مێژوویه‌كی زۆر دوور به‌ڵكوو ئه‌وه‌نده نزیك كه تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و حیزبی دێموكرات له ژیاندا بوون‌و ده‌ست پێڕا گه‌یشتنیان بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌وباره‌وه كارێكی دژوار نه‌بوو. جیا له‌وه كه سه‌یری ناوی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ی، ده‌بینی له راستی‌دا هه‌ر یه‌كن‌و به دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات هه‌موو ئه‌ندامانی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف له رێبه‌ری حیزبی دێموكرات‌دا جێگیر بوونه‌وه. له به‌ده‌نه‌ش دا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف ده‌ست به‌جێ خۆیان به ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات ده‌ناساند‌و ئاڵوگۆڕ له ناو و نێوه‌ڕۆك‌و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ ـ كاف" یان به ئاڵوگۆڕێكی موسبه‌ت‌و پێشكه‌وتووانه‌تری رێكخراو‌ی خۆیان ده‌زانی‌و هه‌ستیان به‌وه نه‌ده‌كرد كه له رێكخراوێك را، چووبنه نێو رێكخراوێكی دیكه. به گشتی له به‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف دا به ده‌گمه‌ن كه‌سێك ده‌بینرێ كه دوای ئه‌و ئاڵوگۆڕه خۆی له ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكرات دا نه‌دیبێته‌وه پاشان ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شكیلاتیی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف دانه‌مه‌زرابێ، ئه‌ی پاش دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات به‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف چی لێهات؟ ئایا هه‌روا بێ هه‌ست‌و خوست توایه‌وه؟! با بڵێین له ژێر پڕڕه‌نگیی حیزبی دێموكرات دا كه‌مڕه‌نگ‌و نادیار مانه‌وه، ئه‌ی دوای كۆمار‌و چوونه ژێر هێرشی رێژیم كه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه گرتن‌و راونان‌و په‌ڕه‌وازه بوونه، دیسان مه‌وجوودی‌یه‌تی خۆیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر نیشان ده‌دا‌و حیزبیان زیندوو راگرت، بۆچی هیچ نیشانه‌یه‌ك له رێبه‌ری یا به‌ده‌نه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف نه‌بیندرا؟ له كوێ دیتراوه به دامه‌زرانی حیزبێك رێبه‌ری‌و به‌ده‌نه‌ی رێكخراوێكی دیكه ده‌ستبه‌جێ‌و كت‌و مت ئاسه‌واری نه‌مێنێ؟! ئه‌وانه‌ی له رێبه‌ری‌و به‌ده‌نه‌ی حیزبی دێموكرات كه پاش رووخانی كۆمار زیندانی كران یان په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون، له راستی‌دا هه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بوون كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف‌و ته‌شكیلاتی ئه‌و رێكخراوه‌یه بوون. ته‌نانه‌ت رۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات رۆژێك یانی 25 گه‌لاوێژ دیاری كرا كه 3 ساڵ پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ كاف هه‌ر له‌و رۆژه‌دا دامه‌زرابوو | |
|
په‌یڤ: شه‌ڕی گوتار‌و هێژموونی
|
|
31-05- 1388 كه‌ریم په‌رویزی |
|
ئاگاداری: لێره خودا بوونی نی یه!
|
|
02-06-1388 ئه‌م به‌رنامه‌یه، گێڕانه‌وه‌ی كاره‌سات‌و داستانی دڵته‌زێنی كه‌سانێكه كه له زمانی خۆیانه‌وه، به‌سه‌رهات‌و چیرۆكی دڵته‌زێن‌و راسته‌قینه‌ی خۆێان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌گێڕنه‌وه، به سه‌رهاتی كه‌سانێك كه بیره‌وه‌ریه‌كانیان تێكه‌ڵاوێكه له ئه‌شكه‌نجه، ده‌ست درێژی، هه‌تكی حورمه‌ت‌و ... به هۆی ره‌فتاری دژه ئینسانی كاربه‌ده‌ستان‌و سه‌ربازانی بێ ناو‌و نیشانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه . كاتی بڵاوكردنه‌وه: |
|
|
|
له"قه‌وم"ه‌وه به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌بوون گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا به‌شی دوازده‌هه‌م
| |
|
31-05-1388 عه‌بدوڵڵا حیجاب |
|
|
خاوه‌ن نفووزی سه‌رده‌م واتا رووسیه‌و بریتانیا بوون كه بڕیاره‌كانی پێوه‌ندیدار به هه‌رێمه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی قاجاڕیان ده‌دا‌و چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته‌ی كه دوایه ناوی ئێرانی له سه‌ر دانرا، دیاری ده‌كرد. به وته‌ی جان فووران1 هه‌موو بڕیاره نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی ئیمپراتۆریی تورك‌زمانی قاجاڕ هه‌ر له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سوپا‌و خاوه‌ن پیشه به‌نفووزه‌كانی رووس‌و ئینگلیسه‌وه ده‌دران. ته‌نانه‌ت ئه‌رته‌شی پرش‌و بڵاوی قاجاڕیش كه ده‌سه‌ڵات‌و توانایی‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، هه‌ر له ژێر فه‌رمانده‌ریی ئه‌فسه‌ره ڕووسه‌كاندا بوو كه پاش ساڵانی 1890 هێندێك مه‌شقی سه‌ربازییان پێ بینی‌و سه‌رو سامانێكیان پێ دا. به بۆچوونی فووران ئه‌و ئه‌رته‌شه هه‌ر به‌و ڕاده‌یه كه به شای قاجاڕ وه‌فادار بوو، له ژێر فه‌رمانی تزاری ڕووسیه‌شدا بوو‌و ناچار بوو به‌ویش وه‌فادار بێ. له دروشمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌رته‌شی قاجاڕ، "یاشاسن تزار، ساخ ئۆلسۆن شاه" بژی تزار، ساخ بێ شا ڕا ده‌رده‌كه‌وێ كه شای قاجاڕ له‌ڕاستیدا وه‌ك میرێكی دامه‌زراو له لایه‌ن تزاری رووسیه‌وه كاری ده‌كرد. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ریی و‌ڵات ئه‌وه‌نده بێ توانا بوو كه نه ته‌نیا و‌ڵاتی بۆ ئیداره نه‌ده‌كرا، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت توانایی ئه‌وه‌شی نه‌بوو پێش به هه‌رێمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری بگرێ تا به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ و‌ڵاتانی دیكه‌دا پێوه‌ندی دانه‌نێن. | |
|
زیاتر له 7 هه‌زار تووشبوو به ئیدز له ئێران‌دا 25 تا 34 ساڵه‌ن
|
|
28-05-1388 كوردستان میدیا: به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی "ئه‌برار"، به وته‌ی عه‌بباس سداقه‌ت، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ئیدزی وه‌زاره‌تی بێهداشت، 75 له‌سه‌د له 19هه‌زارو 774 كه‌س تووشبوو به ویرووسی ئیدز(HIV) كه له و‌ڵاتدا ناسراون (به‌پێی دوایین ئاماری راگه‌یاندراوی سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ) له نێوان 20 تا 49 ساڵه‌ن كه نێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌ته‌مه‌نی نێوان 25 تا 34 ساڵه‌ن. |
|
په‌یامی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی 64ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبه‌وه
|
|
|
|
25 -05-1388 هاونیشتمانانی تێكۆشه‌ر! دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات ده‌سپێكی خه‌باتێكی نوێ له ره‌وتی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بوو. ساڵی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له به‌شێك له خاكی كوردستانی ئێران‌دا به هۆی حیزب‌و به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكرات. كۆماری كوردستان یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداریی كورد بوو كه به ئوسلوبێكی سه‌رده‌میانه بنیاد نرا‌و خاوه‌نی قانوونمه‌ندی‌و داموده‌زگای ده‌وڵه‌تێكی نوێی كوردی بوو. ئه‌م كۆماره ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام زۆر ئه‌زموونی به‌نرخی بۆ گه‌له‌كه‌مان خوڵقاند. به دوای رووخانی ئه‌و كۆماره‌دا، ته‌واوی ته‌مه‌نی حیزبی دێموكرات له سه‌ره‌تاوه تا ئیمڕۆ مێژووی‌یه‌كی دژوار‌و خوێناوی‌و سه‌رتاپا به‌رخۆدان بووه له دژی رێژیمه دیكتاتوره‌كانی پاشایه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ گه‌لی كورد. حیزبێك كه له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر هێرش‌و پیلانی دوو ده‌وڵه‌تی به‌هێز‌و نه‌یاران‌و ناحه‌زانی ره‌نگاوڕه‌نگی ناوخۆیی‌و لاوه‌كی‌دا بووه. |
|
|
|
به‌ڕێزان! |
|
دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته ئه‌زموونكراوه‌كان له كۆشكی سپییه‌وه
| |
|
15-05- 1388 ره‌زا فه‌تحوڵڵانه‌ژاد |
|
|
و‌ڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا هێشتا له‌مه‌ڕ پرسی ناوكی ئێران، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له كار‌وباری و‌ڵاتانی ناوچه‌و تیرۆریزمی ئه‌و رێژیمه خاوه‌نی ستراتژییه‌كی تۆكمه‌و به‌بڕشت نیه‌و به‌ره‌وپێشچوونی كاتیش به قازانجی كۆماری ئیسلامی‌و به زیانی ئه‌مریكا شكاوه‌ته‌وه. هیلاری كلینتۆن له وتووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵـی NBCدا وێڕای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئیزن ناده‌ن كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگا، دیسانیش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ وتووێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕی. ئه‌مه له كاتێكدایه كه باراك ئۆباما له‌وه‌تای هاتۆته‌سه‌ركار، چه‌ندین‌و چه‌ند جار باسی له وتووێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌كی ژێربه‌ژێری ئاراسته‌ی عه‌لی خامنه‌یی، كه‌سی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی كرد، كه‌چی رێژیم له وه‌ڵامدا ده‌یهه‌وێ پێش له ده‌ستپێكردنی وتووێژه‌كان، داواكارییه‌كانی له لایه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكرێ كه شته‌یه‌ك نین جگه له كۆمه‌لێك تاكتیك له پێناو ستراتیژییه‌كی تیرۆریستی‌دا. كلینتۆن چه‌ند رۆژ پێش ئه‌و وتووێژه‌ی له NBCدا، وتبووی كه بۆ پێش‌گرتن له مه‌ترسییه‌كانی ئێرانی ته‌یار به چه‌كی ناوكی، ئا‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا ته‌یار ده‌كات كه زیاتر مه‌به‌ستی و‌ڵاتانی كه‌نداو بووه. ئه‌و سیاسه‌ته له لایه‌كه‌وه سیاسه‌تێكی سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزمه كه له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆت رووبه‌ڕووی وڵاتێك یان گه‌لێك ببیته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ی به هۆی دراوسێكانه‌وه یان به هۆی شه‌ڕی نێوخۆییه‌وه لایه‌نی به‌رهه‌ڵستكار لاواز بكه‌یت‌و له‌و نێوه‌شدا دیاره داهاتی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كوچۆڵـی و‌ڵاتی زلهێز چه‌نده ده‌چێته سه‌رێ‌و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له ئێستاوه بێ‌ئاكامه، چوونكه به‌هێزكردنی و‌ڵاتانی عه‌ره‌ب به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ئیسرائیل بۆ ئا‌مریكا نه‌لواوه‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له ئیسرائیلیش گرێدراوی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانه‌و و‌ڵاتانی عه‌ره‌بیش به‌بێ وه‌ده‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی ئا‌مریكا له پێناو چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه به‌شدارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌م كایه‌دا ناكه‌ن‌و له كۆتاییشدا كۆماری ئیسلامی هێنده گه‌رای خۆی له ناوچه‌كه داناوه كه ئیزن نه‌دا كێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ. بۆیه ده‌بێ بگوترێ ئه‌م سیاسه‌ته، واته به‌هێزكردنی و‌ڵاتانی ناوچه له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رده‌می بیل كلینتۆنه‌و بۆ چه‌ند ساڵێكیش جۆرج ده‌بلیو بووشیش ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌زموونكراوه‌ی تاقی كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی پێ‌به‌هێز كردووه‌و ده‌كا هه‌ر كۆماری ئیسلامی بووه. | |
|
له"قه‌وم"ه‌وه به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌بوون گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا به‌شی یازده‌هه‌م
| |
|
15-04-1388 عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ساڵی 1907 وه‌زعی سیاسیی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به ته‌واوی به قازانجی رووس‌و ئینگلیسییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. ده‌وڵه‌تی بریتانیا ره‌قیبی كۆلۆنیالیستی خۆی واتا ئاڵمانی به ته‌واوی له هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی قاجاڕ وه‌ده‌رنا‌و له‌گه‌ڵ رووسیه، خاكی و‌ڵاتی به سه‌ر دوو هه‌رێمی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا دابه‌ش كرد. هه‌موو ناوچه‌كانی باشوور تا ده‌گاته نزیكایه‌تیی تارانی پێته‌خت‌و ناوچه باشوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌به‌ری بریتانیا‌و وه‌ك ناوچه‌ی قۆرخكراوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بریتانیا چاویان لـێ كرا. باكوور، به به‌شێكی به‌رچاوی هه‌رێمه كوردنشینه‌كانه‌وه دران به ڕووسه‌كان‌و كران به پاوانی مۆسكۆ. له‌و |
|
|
نێوه‌دا بڕیار بوو كه تاران وه‌ك ناوچه‌ی بێ لایه‌نی نێوان دوو زلهێز بمێنێته‌وه‌و راسته‌وخۆ نه‌درێ به هیچ لایه‌نێك. به‌ڵام به‌كرده‌وه هه‌رێمی پارێزراویش كه‌وته ژێر نفووز‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕووسه‌كانه‌وه، چونكه كۆنترۆل، مه‌شق پێكردن‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌رته‌شی قاجار به ده‌ستی ئه‌فسه‌ره ڕووسه‌كانه‌وه بوو. ناوی سالدات‌و قازاق‌و كۆلۆنێل به ده‌یان ساڵ پاش تێكچوونی پاشایه‌تیی قاجاریش هه‌ر له لایه‌ن دانیشتوانی باكووری ئێرانه‌وه بۆ پله‌كانی ئه‌رته‌ش به كار ده‌برا. كه‌نداوی فارس‌و سه‌رچاوه تازه دۆزراوه‌كانی نه‌وتی باشوور، گرینگیی ئابووریی هه‌رێمیان ڕۆژ به ڕۆژ پتر ده‌كرد‌و هه‌مووی ناوچه‌یان كردبوو به پارووی زۆر چه‌وری سه‌ر سفره‌یه‌كی بێ خاوه‌ن. له مانگی گوڵانی ساڵی 1911ه‌وه جێ پێی ئامریكایی‌یه‌كانیش له ناوچه‌دا كرایه‌وه. ئامریكایی‌یه‌كان له بازاڕی داراییه‌وه كه‌وتنه مه‌یدانی سیاسه‌تی ئێرانه‌وه‌و كۆنترۆلی داهات‌و ده‌رچووی وڵاتیان له ڕێگای دامه‌زراندنی وزاره‌تی داراییه‌وه به ده‌سته‌وه گرت. له بواری نێوخۆیی‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی قاجاڕ زۆر ناته‌با بوو‌و شه‌ڕی نێوان شازاده‌كان‌و برا‌و پس مام‌و كه‌س‌و كاری نزیكی ده‌رباری قاجاڕ بۆ له سه‌ر نانه‌وه‌ی تاجی پاشایه‌تی، جێگه‌و پێگه‌ی پاشایه‌تی قاجاڕی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شل كردبوو. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا نه و‌ڵاتێكی یه‌كگرتوو مابوو‌و نه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی كارلێهاتوو كه بتوانێ به‌رنامه‌ی ئیداری بۆ و‌ڵات دابڕێژێ. | |
|
كاردانه‌وه‌كانی رێژیم، پاش مانگرتنه‌كانی كوردستان
| |
|
15-05- 1388 حه‌سه‌ن سه‌لیمی |
|
|
ئه‌مه‌گناسیی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خه‌بات‌و تێكۆشانی شه‌هید قاسملو‌و، رێگا‌و ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی رق‌و بێزاری ئه‌و خه‌ڵكه له تێرۆریزم و تێرۆرپه‌روه‌ریی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند رۆژ پێش له‌و مانگرتنه رێژیم له‌رێگه‌ی داموده‌زگاكانی خۆیه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌سنافه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌و ته‌ماح وه‌به‌رنان و پاڕانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا له ئاستی به‌رینیی‌و به‌ربڵاویی مانگرتنه‌كان بێنێته‌خوارێ، كه‌چی دیتمان خه‌ڵكی كورستان به بێ گوێدان به هه‌موو ئه‌و فرت‌وفێڵانه‌ی رێژیم بۆ جارێكی دیكه له رۆژی 22ی پوشپه‌ڕی 88ی هه‌تاویدا داستانێكی قاره‌مانانه‌ی دیكه‌یان تۆمار كرد. به‌ڵام رێژیم دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه تا چ راده‌یه‌ك بیر‌و ئه‌ندیشه‌كانی قاسملو‌و له نێو خه‌ڵكدا ریشه‌ی داكوتاوه، كه‌وته شه‌ڕفرۆشی‌و گوشار هێنان بۆ سه‌ر خه‌ڵك. هه‌ر له‌دوای ئه‌ومانگرتنه‌وه رێژیم له هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه بۆی كراوه له هه‌ولی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و یان هه‌ر هیچ نه‌بێ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك دابوو. له‌م پێناوه‌دا له به‌شێك له شاره‌كانی كوردستان دوكانه‌كانی داخست هه‌تا پێش به ژیانی رۆژانه‌یان بگرێ. هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران له كرده‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و هاوئاهه‌نگ‌و درێژه داردا ده‌یان كه‌س له بازاڕییان‌و چالاكانی ئه‌سناف‌و یه‌كیه‌تییه‌كان‌و چالاكه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كانی له چه‌ند شاری كوردستاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. | |
|
| |
|
دروشمی ستراتیژیكی ماڵئاوایی له خه‌ڵك
|
|
15-05- 1388 باران |
|
خاته‌می به هیوای چه‌واشه‌كاریه‌كی دیكه
| |
|
15-05- 1388 ئازاد كوردی |
|
|
ره‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر كرا. له‌و دیداره‌دا خاته‌می داوای به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی سه‌رباره‌ت به مه‌شرووعییه‌تی ده‌وڵه‌ت‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له‌ده‌ست چووی خه‌ڵك‌و كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی فه‌زای ئاڵۆز‌و قه‌یراناویی رێژیم پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری ده‌یه‌می سه‌ركۆماری له‌مه‌ڕ نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیهی خۆی كرد.به شێوه‌یه‌كی گشتی راپرسی یان رێفراندۆم، ده‌نگ وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ له هه‌موو ئه‌ندامانی پێكهێنه‌ری و‌ڵات، كۆمه‌ڵگا‌و رێكخراو‌و ئۆرگانیزاسیۆنێك بۆ ره‌ت یان په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تێك كه رێبه‌ران یان نوێنه‌ران پێشنیاریان كردووه‌و خه‌ڵك به ڤین‌و ئیراده‌ی خۆیان‌و به بێ سه‌پاندنی رای تایبه‌ت ده‌نگ به مژاری راپرسییه‌كه ده‌ده‌ن‌و له سیستمه سیاسییه‌كانی جیهاندا به میكانیزمی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌ڵام راپرسی له و‌ڵاتی دێموكراتیك‌و نادێموكراتیك دا به ته‌واوی جیاوازیی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌تا ئێستا 3 جار رێفراندۆمی رواڵه‌تی، داسه‌پاو‌و نادێموكراتیك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌باره‌ت به په‌سه‌ند كردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و راپرسیی گشتی بۆ نیزامی كۆماری ئیسلامی له ساڵی 1358ی هه‌تاوی‌و سێهه‌مین جاریش بۆ گۆڕانكارییه ره‌چاوكراوه‌كانی شوورای پێداچوونه‌وه به سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی پاش مردنی خومه‌ینی له ساڵی 1368ی هه‌تاویدا به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام هێشتا كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ی رێفراندۆم له نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیهدا تابۆیه‌كی سیاسی دێته ئه‌ژمار‌و شه‌فافیه‌ت له كار‌و وه‌ها میكانیزمگه‌لێكدا له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بوونی نیه. | |